کرێکارێکی تیکابی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێكی خەڵکی تیکاب بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە دەکەڵی موخابرات گیانی لەدەست دا.

١٧ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٠:٥٥

 

هەنگاو: کرێکارێكی خەڵکی تیکاب بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە دەکەڵی موخابرات گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی ڕابردوو (١١ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١ی ژوئەنی ٢٠١٨) کرێکارێكی خەڵکی تیکاب لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە دەکەڵی موخابراتەوە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم کرێکارەی “مەحمود حەسەنی ئاقابەیگ” باوکی دوو منداڵ ڕاگەیاندووە.

ناوبراو لەکرێکاری بەشی موخابراتی دێهاتەکانی شاری تیکاب بووە.

ئەم رووداوە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کاری لە شوێنی کاردا ڕووی داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە