کرێکارێکی تەمەن ٦٥ ساڵ لە ئیلام گیانی لە دەست دا، گیان لە دەست دانی ١٤ کرێکار لە سەرەتای پاییزەوە

هەنگاو: کرێکارێکی بەساڵاچووی خەڵکی شاری چەرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٢٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی بەساڵاچووی خەڵکی شاری چەرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام لەکاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکوومەتی ئیلنا، ڕۆژی هەینی ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٨ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کرێکارێکی بەساڵاچووی خەڵکی شاری چەرداول لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوە گیانی لە دەست داوە.

هەر چەند ناسنامەی ئەو کرێکارە ڕانەگەیندراوە، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەو کرێکارە تەمەنی ٦٥ ساڵ بووە و لەکاتی دامەزراندنی ئامێری ئاسانسۆر بەربووەتەوە و گیانی لە دەست داوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئەمڕۆ (٤٥ ڕۆژ) لانیکەم ١٤ کرێکاری کورد لە کاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە