کرێکارێکی خەڵکی بانە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بانە لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٦:٤٥

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی بانە لە کاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، کرێکارێکی خەڵکی بانە لەکاتی کار کردن لە یەکێک لە بیناکانی ناو ئەو شارە و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامە ئەو کرێکارە تەمەن ٤٤ ساڵەی هادی قادری کوڕی محەمەد ئەمین ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە سێ کرێکار لە شاری بانە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە