کرێکارێکی خەڵکی سنە لە سەرپێڵی زەهاو گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن لە شاری سەرپێڵ زەهاو گیانی لەدەست دا.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٣٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن لە شاری سەرپێڵ زەهاو گیانی لەدەست دا.

بەپیێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی خەزەڵوەر ٢٧١٨/ ١٩ی نۆڤوەمبەری ٢٠١٨)، کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کارکردن لە شاری سەرپیڵی زەهاو بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کرێکارە گەنجەی “محەممەد ئەمجەدی” کوری دەروێش سدیق ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد لە کاتی کار بە هۆی تەزووی کارەبا و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە