کرێکارێکی خەڵکی سنە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٧ خەرمانان ٢٧١٩، ١٢:٠٨

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٦ی سێپتامبری ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی ”جەلیل شاکەرەمی“ لە کاتی کار کردن لە بینایەک بە هۆی داڕمانی دیوارێکەوە بریندار بوو و دوای گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

جەلیل شاکەرەمی تەمەن ٤٥ ساڵ و باوکی سێ منداڵ بووە و لەکاتی کار کردن لە قوتابخانەی ”گورتانیان نژاد“ لە گەڕەکی کانی کووزڵەی سنە تووشی ڕووداو بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە