کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت لە سلێمانی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە بە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە شاری سلێمانی کردبوو، بە هۆی گازگرتوو.

١٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٩:٢٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە بە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە شاری سلێمانی کردبوو، بە هۆی گازگرتووی لە شوێنی حەوانەوەکەی، گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”محەمەد قازی ئیبراهیم“ لە شاری سلێمانی بە هۆی گازگرتوویەوە گیانی لە دەست داوە.

ئەو کرێکارە خەڵکی گوندی بێتووشی سەردەشت بووە و بە هۆی گازگرتوویی لە شوێنی حەوانەکەی گیانی لە دەست داوە.

محەمەد قازی ئیبراهیم خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە