کرێکارێکی خەڵکی سەقز گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٢٦

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کار کردن لە باڵەخانەیەکی نیوە کارە تووشی ڕووداوی  کار بوو و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو کرێکارە ”عابید نەسیری“ تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە