کرێکارێکی خەڵکی مێهران گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مێهران لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:١٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مێهران لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی حکوومەتی (ئیرنا)، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، کرێکارێک لە گوندی سرنی  سەر بە شاری مێهران لە کاتی کار کردن لە کارگەیەکی بەرهەم هێنانی خشت گیانی لە دەست داوە.

ئەو کرێکارە تەمەن ٣٥ ساڵە لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوەی ئامێری گواستنەوەی خشت دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە