کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان لە کاتی کاردا گیانی لەدەست دا.

٣ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:٠٧

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان لە کاتی کاردا گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ٢٤ی ژوئیەی ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی  گوندی وڵەژێری مەریوان بە ناوی “بێهنام تارین” تەمەن ٢١ ساڵ لەکاتی کاردا تووشی رووداو کار بووە و گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێهنام تارین کوڕی عەبدوڵڵا لە کاتی کاردا لە بینایەک لە شاری سلێمانی بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست داوە.

دوو حەفتە بەر لەئێستاش کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی "فەرەیدوون ڕەعنایی" بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی شاری سلێمانی گیانی لە دەست دابوو.

بە هۆی شپرزەبوونی دۆخی ئابووری و دابەزینی نرخی دراوی ئێران بەشێکی زۆر لەلاوانی کورد بە مەبەستی کرێکاری ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە و ساڵانە چەندین کەسیان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە