کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٤١

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هاووڵاتیەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “ئیرەج سەعیدی نیچلانی” کە لە شاری سۆران سەرقاڵی کرێکاری بووە، بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا، ٦ کرێکاری رۆژهەڵاتی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە