کرێکارێکی خەڵکی ڕەبەت گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی رەبەت لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٠:٥٢

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی رەبەت لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٩( ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕبەت بە ناوی “سەیم حاجی عەزیز” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی شندەرێ سەر بە رەبەت، لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو کرێکارە بە هۆی داتەپینی خۆڵ لە کاتی کار کردن لە بینایەک گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە