کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە باشووری کوردستان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە کاتی کرێکاری و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە باشووری کوردستان گیانی لە دەست دا.

٣ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٣:٤٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە کاتی کرێکاری و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە باشووری کوردستان گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٣ی دێسامبری ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”شارام مێرگەساری“ کوڕی حەسەن لەکاتی کرێکاری لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە شارام  بە هۆی کەوتنەخوار لە داربەست گیانی لە دەست داوە.

بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە هەزاران لاو بە مەبەستی کرێکاری ڕوو لە باشووری کوردستان دەکەن و ساڵانە چەندین کەسیان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە