کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لە هەولێر گیانی لە دەست دا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی کامیاران کە لە هەرێمی کوردستان کرێکاری دەکرد، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٢٣:٥٧

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی کامیاران کە لە هەرێمی کوردستان کرێکاری دەکرد، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(٢٠ نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “هادی سەبووری” کوڕی مەحموود لە شاری هەولێر بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی سەبووری تەمەن ٣٥ ساڵ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە