کرێکارێکی سەردەشتی لە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە باشووری کوردستان کردبوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٢:٣٣

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە باشووری کوردستان کردبوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٦ی مارسی ٢٠٢٠)، لاوێکی خەڵکی گوندی خولیسانی سەردەشت بە ناوی ”مەسعوود محەمەدی“ لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، مەسعوود لە کاتی کارکردن لە بینایەک و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا  لانیکەم ٧ کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە