کرێکارێکی سەقـزی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی گەنجی خەڵکی سەقز لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

٢٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٢٥

 

هەنگاو: کرێکارێکی گەنجی خەڵکی سەقز لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی چوارشەممە (١٩ بانەمەڕێ ٢٧١٨/ ٩مەی ٢٠١٨) کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنی کیسەی گەچ بە سەر سەر و ملیدا، گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەقز ناسنامەی ئەم کرێکارە گەنجەی “مەزهەر موحەممەدیان” کوری موزەفەر و دانیشتووی گوندی تیکانلوی سەقز ڕاگەیاندووە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ڕێکەوتی (١ی مەی ٢٠١٧ تا ١ی ٢٠١٨) ٦٨ کرێکاری کورد بە هۆی رووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە