کرێکارێکی سەقزی لە کەرەج گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە لە شاری کەرەج سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٩، ٠٠:٠١

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە لە شاری کەرەج سەرقاڵی کرێکاری بوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢٠)، لاوێکی خەڵکی سەقز کە مەبەستی کرێکاری ڕووی لە شاری هەشتگرد سەر بە پارێزگای کەرەج کردبوو، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو کرێکارە تەمەن ٢٩ ساڵە ”شارام ئەحمەدپووڕ“ ڕاگەیەندراوە کە لەکاتی جۆشکاری و بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایی گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو خێزاندار و دانیشتووی گەڕەکی بەهارستانی سەقز بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە