کرێکارێکی شارەوانیی ئیلام بەهۆی کەوتنە ژێر ماشێنی زبڵ، گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی شارەوانیی شاری ئیلام، بەهۆی کەمتەرخەمیی شۆفیرێکی ئۆتۆمبێلی ئەو ئیدارەیەوە گیانی لەدەست دا.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٥٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی شارەوانیی شاری ئیلام، بەهۆی کەمتەرخەمیی شۆفیرێکی ئۆتۆمبێلی ئەو ئیدارەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری مافی  مرۆڤیی “هەنگاو” و بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی خۆجێی، رۆژی پێنج‌شەممە ( ٢٦ی رێبەندان، ١٥ی فوریە)، کرێکارێکی ئیدارەی شارەوانیی ئیلام، لەکاتی کارکردندا بەهۆی کامتەرخەمیی شۆفیری ماشینی هەڵگری زبڵەوە گیانی لەدەست دا.

هەروەها بەپێی راپۆرتی ئیدارەی شارەوانیی ئیلام، ئەو کرێکارە کە لە پشت ماشینەکەوە و لە شوێنی راوەستانی کرێکاری تایبەت بە ماشینە زبڵ کۆکردنەوە راوەستابوو، لە کاتی هاتنە دواوەی ماشینەکە و لە ئەنجامی کەمتەرخەمیی شۆفیرەکەدا، بووە بە ژێرەوە گیانی لەدەست داوە.

هەتا ئێستا، ناسناوی ئەو کرێکارەی شارەوانیی ئیلام کە گیانی لەدەست داوە، روون نەبۆتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە