کرێکارێکی لاو بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆر گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی بیجاڕ لەکاتی ئیش کردن و بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

٢٠ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٣:٢٥

 

هەنگاو: کرێکارێکی لاوی خەڵکی بیجاڕ لەکاتی ئیش کردن و بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٩ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ / ٩ی مەی ٢٠١٩)، کرێکارێکی لاو بە ناوی ”ئەنوەر مورادی“ کوڕێ ئیسماعیل لە کاتی کار کردن و بە هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بیجاڕ ڕایگەیاند کە ئەو کرێکارە تەمەنی ١٩ ساڵ بووە و بە هۆی ئەو ڕووداوەوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە