کرێکارێکی مەریوانی خۆی هەڵواسی

هەنگاو: پیاوێکی گەنج کە لەم دواییانەدا ببوە باول، لە یەکێک لە ئاواییەکانی نزیک مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٠:٣٧

 

هەنگاو: پیاوێکی گەنج کە لەم دواییانەدا ببوە باول، لە یەکێک لە ئاواییەکانی نزیک مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ١٣ ئوکتۆبری ٢٠١٨) پیاوێکی گەنج بە ناوی بەختیار بەهمەنی لە یەکێک لە ئاواییەکانی نزیک مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاندووە بەختیار لەم دواییانەدا ببوە باوک.

بەختیار بەهمەنی ٣٢ ساڵان و دانیشتووی ئاوایی قەڵاجێی مەریوان، بەهۆی هەژاری کە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناوبراو لە کارخانەی کارگی هەورامانی سەوز خەریکی کرێکاری بوو.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی نێوەنجی هەر سێ ڕۆژ جارێک پیاوێک لە کوردستان بە هۆی هەژاری و بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە