کرێکارێکی مەریوانی لە هولێر گیانی لەدەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٣٤

 

هەنگاو:  کرێکارێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٩(١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، کرێکارێکی لاوی خەڵکی گوندی کولیجی مەریوان بە ناوی “جەمشید ئیزەدی” کوری تۆفیق لە کاتی کار کردن لە هەولێر، پایتەختی حکوموەتی هەرێمی کوردستان، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەمشید ئیزەدی تەمەن ٣٥ ساڵ بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە کاتی کار کردن گیانی لەدەست داوە.

تەرمی  ئەو کرێکارەی خەڵکی مەریوان براوەتە پزیشکی دادوەری هەولێر و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە