کرێکارێکی کامیارانی لەسلێمانی گیانی لە دەست دا

١٥ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٢:١٣

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی کامیاران لەکاتی کارکردن لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارێکی خەڵکی کامێران کە خەڵکی گوندی لۆن بووە، لەکاتی کار کردن و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کرێکارە کامیارانیە حەبیبوڵڵا ڕەزایی کوڕی عەبدوڵڵا ڕاگەیەندراوە.

ئەو کرێکارە کامیارانیە لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان سەرقاڵی کار کردن بووە و لەکاتی لێدانی بیر و بەهۆی تەووی کارەباوە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە