کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا

هەنگاو: بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، کرێکارێکی خەڵکی ئورمیه گیانی لەدەستدا.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:١١

 

هەنگاو: بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، کرێکارێکی خەڵکی ئورمیه گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئەمڕۆ سێشەممە (٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ٢٧ی مارسی ٢٠١٨)، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کارکردندا، کرێکارێکی تەمەن ٢٧ ساڵ تەمەن گیانی لەدەستدا.

ناسنامەی ئەم کرێکارە، (ر.ف) ڕاگەیەندراوە و خەڵکی ناوچەی سۆمای ئورمیه بووە.

ئەم کرێکارە لاوە لە نهۆمی ٧ی بینایەکەوە بەربووەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە یەک مانگی ڕابردوودا، ٧ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە