کرێکارێکی کورد لە یەزد بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا

هەنگاو: تێکنێسیەنێکی کارەبای خەڵکی شاری سنە کە لە شاری یەزد خەریکی ئیش و کار بووە، بە هۆی تەزووی کارەباوە، گیانی لەدەست دا.

٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٩:٣٦

 

هەنگاو: تێکنێسیەنێکی کارەبای خەڵکی شاری سنە کە لە شاری یەزد خەریکی ئیش و کار بووە، بە هۆی تەزووی کارەباوە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، تێکنێسیەنێکی کارەبا، بە ناوی ”ئومید حوسێنی“ تەمەن ٣٤ ساڵ، کوری رەحیم  و خەڵکی سنە، هەفتەی ڕابردوو لە کاتی ئیش کردن لە شاری یەزد، بە هۆی تەزووی کارەباوە ٧٥ لەسەدی جەستەی سووتا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسەێنی، ئومید دوایی سووتان گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی تاران و بە هۆی رێژەی زۆری سووتانەکەی دوایی چەند رۆژ لە ڕێکەوتی شەممە(٦ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٢٨ی ژوئیەی ٢٠١٨) گیانی لەدەست دا.

تەرمی ئومید حوسەینی رۆژی دووشەممە لە شوێنی لەدایک بوونی بە خاک سپێدرا.

شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە