کوژران و بریندار بوونی ٢١ کۆڵبەر لە مانگی نۆڤەمبری ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی نۆڤەمبردا لانیکەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٤:٥٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی نۆڤەمبردا لانیکەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  ئێران کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٩ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٣ بریندار) کە دەکاتە ٩٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١کوژراو ) کە دەکاتە ٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت (٤ کوژراو و ٩ بریندار).

پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت (٣ کوژراو و ٤ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ بریندار).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە