کوتان و لێدان و هەڕەشە لە چەند بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی خەڵخاڵ

هەنگاو: چوار بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی خەڵخاڵ کەوتنە بەر کوتان و لێدان و هەڕەشەی بەپرسانی ئەو بەندیخانەیە.

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٨:٢٤


هەنگاو: چوار بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی خەڵخاڵ کەوتنە بەر کوتان و لێدان و هەڕەشەی بەپرسانی ئەو بەندیخانەیە.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ناوەندیی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەبیل بە ناوەکانی " سەلاحەدین شەریفزادە" خەڵکی بۆکان، " نوورئەحمەد حەسەن زەهی"، عەلی پژگوڵ" و حەسەن بەیت عەبدوڵا" خەڵکی زاهیدان کەوتنە بەر کوتان و لێدان و سووکایەتیی بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە.


بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یەکێ لە بەرپرسانی بەندیخانەی خەڵخاڵ بە ناوی" سەعید نوسرەتی" وێڕای سووکایەتی بەو بەندکراوانە هەڕەشەشی لێیان کردووە کە لە ئەگەری پێوەندیگرتن بە دەرەوەی بەندیخانە تووشی دەرەنجامی خراپ دەبن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە