کوردستان.. لە دوو مانگدا دە پیاو بە هۆی هەژاری خۆیان کوشتووە

هەنگاو: لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٦ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٥٧

 

هەنگاو: لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە سەرەتای بەهارەوە واتە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ١٧ پیاو لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دە حاڵەت لە کۆی ئەو ١٧ حاڵەتە بە هۆی هەژاری و دەستکورتی خۆیان کوشتووە.

هەروەها ٩ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٤ کەس خەلکی پارێزگای ئیلام، ٢ کەس خەڵکی پارێزگای سنە و ٢ کەسیش خەڵکی پارێزگاکانی لوڕستان و کرماشان بوون.

زیاترین ڕێژەی خۆکوشطنی پیاوان لەو ماوەیەدا لە شارەکانی سەردەشت و مەهاباد هەر کامەیان بە ٣ حاڵەت تۆمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە