کوشتنی ئەسبی کاسبکارانی کورد و سووتاندنی بارەکانیان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان کۆڵبەران شت و مەک و باری کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان زەو

٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان کۆڵبەران شت و مەک و باری کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردیان زەوت کردووە و ئاگریان تێبەرداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی ”ئاوەزنێ“ سەر بە شاری نەوسوود، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.

یەکێک لە کۆڵبەران کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”هێزە چەکدارەکانی ئێران چوار سەر ئەسبیان کوشتووە و باری ١٠ کەسیشان ئاگر داوە.“

ئەو بارانەی کە سووتێندرابوون هی دوو کەس بوون بە ناوەکانی قادر سوهرابی و یاسر ڕەحیمی و وەک باس کراوە ئەو هێزانە بێڕێزی و سوکایەتییشان پێیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە