کووژرانی ٣٦ کەس لە هێزەکانی ئێران لە کوردستان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، دەیان کەس لە هێزە نیزامی و ئەمنییەکانی ئێران لە تیکهەڵچوون لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران کوژراون و .

١١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، دەیان کەس لە هێزە نیزامی و ئەمنییەکانی ئێران لە تیکهەڵچوون لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران کوژراون و بریندار بوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨، ١٤ تێكهەڵچوون لە کوردستان ڕووی داوە کە بووتە هۆی کوژرانی ٣٦ کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران.

زۆرترین تێکهەڵچوون لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی ئێران هاتووەتە ئاراوە.

یەک پێشمەرگە و دوو گریلا گیانیان لەدەست داوە و هەروەها چەندین ئەندامی داعشیش کوژراو بریندار بوونە.

زیاتر لە ٣٠ کەس لە هێزەکانی ئێرانیش لەم تێکهەڵچوونانەدا بریندار بوون.


ڕیکەوت و ئاماری ئەو تێکهەڵچوونانە کە لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ تۆمار کراوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

٣/١/٢٠١٨ : تێکهەڵچوونی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران و سپای پاسداران بووە هۆی کوژرانی ٣ ئەندامی سپای پاسداران و٣ ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعات.


١٩/١/٢٠١٨: کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران لە ناوچەی کەلاتەی شاری سنە، هیچ حیزب و ڕێکخراوێک بەرپرسیارەتی کوژرانی ئەو کەسەی لە ئەستۆ نەگرت، ناوی کوژراو تۆفێق ڕەحمانی ڕاگێنراوە.


٢٧/١/٢٠١٨ : کوژرانی ٣ ئەندامی سپای پاسداران لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی داعش لە شاری سەلاسی باوەجانی ، ئەم تێکهەڵچوونە بووە هۆی کوژرانی چەند کەس لە ئەندامانی گروپی داعشیش.
٢٧/٢/٢٠١٨ : کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران لەشاری بانە ، گروپی هەڵۆکانی زاگرۆس نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرپرسیارەتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ گرت.
٢٨/٣/٢٠١٨ : تێکهەڵچوونی هەڵۆکانی زاگرۆس لەشارەدێی نێ بووە هۆی بریندار کردنی دوو ئەندامی سپای پاسداران.
٢٨/٤/٢٠١٨:  کوژرانی سەربازێک و بریندار بوونی پاسدارێک لە ناوچەی سنووری نۆدشە، هیچ حیزبێک ئەم تێکهەڵچوونەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

١٠/٥/٢٠١٨ : هێرشی سەر پاسگایی زرواو لەبانە و بریندار بوونی ٤ ئەندامی سپای پاسداران، هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.
٥/٦/٢٠١٨: کوژرانی دو ئەندامی هێزەکانی ناجا لە سنووری بێورانی سەردەشت، میدیاکانی ئێران ڕاگەیاند کە هێزە دژە شۆڕشەکان ئەم دوکەسەیان کووشتووە. بەڵام هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند کە ئەم دوو کەسە لەتێکهەڵچوون لەگەڵ قاچاخچی ماددە سڕکەرەکان کوژراون.
٧/٦/٢٠١٨ : تێکەڵچوون لەگەڵ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوێستانی سیاکێوی سەربە شنۆ ١٢ ئەندامی سپای پاسداران کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسیان بریندار کران.
٩/٦/٢٠١٨ : لە گوندی گۆشخانی مەریوان تێکهەڵچوون لە نێوان پژاک و سوپا هاتە ئاراوە. لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا گریلایەکی ژن گیانی لە دەست دا.
١٩/٦/٢٠١٨ : لە شاری سەڵماس تێکهەڵچوونێک لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و  گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هاتە ئاراوە. لەو تێکهەڵچوونەدا گریلایەک گیانی لە دەست دا.

٢٣/٦/٢٠١٨ : تیکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سوپای پاسداران لە کۆنەلاجانی پیرانشار هاتە ئاراوە. لەو تێکهەڵچوونەدا ٧ پاسدار کوژران  و پێشمەرگەیەکیش گیانی لە دەست دا.

٢٨/٦/٢٠١٨ : گرووپی پارێزەرانی ڕۆژهەڵات نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) ڕایگەیاند کە بە نارنجۆک هێرشمان کردووەتە سەر پایگایەکی سوپا لە گەڕەکی تاچیناوێی شنۆ.
٢٨/٦/٢٠١٨: کوژرانی سێ کەس لە هێزە نیزامییەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە. میدیاکانی ئێران تەنیا کوژرانی یەک کەسیان ڕاگەیاند و هۆکارەکەشیان وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل ڕاگەیاندبوو. بەڵام هەواڵنێری هەنگاو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو سێ کەسە بە هۆی تەقی کەسانی نەناسراو کوژراون و دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە. هەتا ئێستا هیچ حیزب و گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە