کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقی ڕاسەتەوخۆی هێزەکانی ئێران و ڕەق هەڵاتنی کۆڵبەرێکی دیکە

هەنگاو: لە درێژەی کوژرانی ڕۆژانەی کۆڵبەرانی کورد لە سنورەکانی کوردستان، دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوری خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران .

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٤٠

 

هەنگاو: لە درێژەی کوژرانی ڕۆژانەی کۆڵبەرانی کورد لە سنورەکانی کوردستان، دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوری خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی و کۆڵبەرێکیش ڕەق هەڵات.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە (٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٥ ژانویە ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی ڕازی سەر بە بەشی قوتوور لە شاری خۆی، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کۆڵبەرێک بەناوی “عەبدوڵڵا یوسفی” کە گوللە بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

هەروەها کۆڵبەرێکی بە ناوی ئیحسان خالیدی” بە سەختی بریندار بووە بۆ ناوەندەی دەرمانیەکان گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی چالدێران بەناوی ”ئەمیر تاهیری“، بە هۆی زوقم و سەرماوە ڕەق هەڵاتووە و هێزە چەکدارەکانی تورکیە تەرمی ئەو کۆڵبەرەیان بۆ شاری وان لە باکووری کوردستان گواستووەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا،  لانیکەم ٢٣١ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە