کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

١٠ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٣:٢٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ئورمیە لە سنوورەکانی شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی رەزبەری ٢٧١٩(٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی جێگر لە پاگای (بێمزورتێ) لە کوێستانی کێلەشین تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەن کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “عەزیز رەئیسی” کوڕێ مەناف و خەڵکی گردیک سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "کاوە" لەلایەن هێزە چەکدارەکان لە سنوری سەردەشت بریندار بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە