کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٣:٤٣

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی شپیرانی سەڵماس تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا دوو کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی “فەرامەرز جلی باقوو” کوڕی حەمید دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی “زاکری جلی باقوو” تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی عوسمان، بە سەختی بریندار بووە .

زاکری بە مەبەستی چارەسەرەیی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سەڵماس کراوە و وەک باس کراوە باری تەندروستی ناجێگیرە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە