کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریک کوژراو کۆڵبەریک بریندار کراوە.

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٨:١٦

 

هەنگاو:هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریک کوژراوە و دوو کۆڵبەر بریندار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە  و لە ئەنجامدا دووکۆڵبەر بریندار و کۆڵبەرێک کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجامی تەقە هێزە چەکدارەکان کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام محەمەدی” تەمەن ٢٤ ساڵ کوژراوە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “جەعفەر ڕەهبەری” و "نادر ساڵحی" بریندار کراون.

ئەم دوو کوڵبەرە خەڵکی ئاوایی دەیم قشلاق سەر بە شاری ماکۆ بوون  باری جگەرەیان پێ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە