کوژران و بریندار بوونی دوو ئەندامی هێزی ئینتزامیی ئێران لە دەرەشاری ئیلام

هەنگاو: هێرشی کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ئینتزامیی شاری دەرەشاری پارێزگای ئێلام، کوژران و برینداری بوونی

٩ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:١٠

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هێرشی کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ئینتزامیی شاری دەرەشاری پارێزگای ئێلام، کوژران و برینداری بوونی دوو کەس لەو هێزانەی لێ کەوتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە ئێورەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٧ی فێوریەی ٢٠٢١) چەند چەکدارێکی نەناسراو، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک چەکداری هێزی ئینتزامیی پردی گامێشانی دەرەشار کردووە و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتیزامی کوژراوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتزامی بە ناوی "مێهدی دەریکوەند" کوژراوە و ئەفسەرێکیش بە ناوی سەروان "سەید ڕوحوڵڵا باسەرە" بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندروستییەکەی ناجێگیرە.پۆلیسی پارێزگای ئیلام هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.

هێرشبەران کە نەناسراون لە پاش هێرشەکە توانیویانە شوێنەکە بەجێ بێڵن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە