کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی شنۆ و پیرانشار

هەنگاو: سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری شارەکانی شنۆ و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

٣١ خەرمانان ٢٧١٩، ١١:٤٥

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری شارەکانی شنۆ و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کێلەشین تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە و کۆلبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەیان کە لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لە دەست داەە “ڕێبوار عومەرزادە”  خەڵکی پوشاوێ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کێلەشین کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “ڕەسوول گۆران” خەڵکی کانی ڕەش بە سەختی بریندار بووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانان هێزەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە “مەجید خالیدزادە” تەمەن ٢٨ ساڵان و کوری عەبدوسەلام ڕاگەیەنراوە.

ئەو کۆڵبەرە  بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدایە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە