کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە کوژراو و بریندار بوون.

١٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:١٧

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە کوژراو و بریندار بوون.

بەپێێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی سەرماوەز، ٥ی دێسامبر) کۆڵبەرێکی ئورمیە بە ناوی (عومەر نەبیزادە) بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ئێران، بە سەختی بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوریەکانی کوێستانی دالانپەڕ، تەقەی لێ کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، تەرمی کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی (عەبدولقادر ساڵحیان) تەمەن ٣٥ ساڵ کە چەند ڕۆژ پێش بریندار کراوە، دۆزرایەوە.

هەروەها، لە سنووری بەیتوشی سەردەشت، هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکی کوردیان بە تووندی بریندار کردووە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە  کە خەڵکی بۆکان بووە کە ناوەندە دەرمانیەکان گوازراوەتەوە، تا ئێستا بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە