کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست داوە

٦ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٥٢

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست داوە و دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و سەردەشت بریندار کراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری “سێف”ی شاری سەقز تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کاسبکارێک لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنەدا گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کاسبکارەی کە خەڵکی شاری ساحێو  بووە، “ناسێح ئازەرپوور” ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای کوژرانی ئەو کاسبکارە کە هیچ کەل و پەلێکیشی پێ نەبووە، بڕی ٤٠ ملوێن تمەن پارە کە لەگیرفانیدا بووە کە دەستیان بەسەردا گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، لە سنوری شاری سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی “حەسەن ساڵحپوور” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی بریندار بووە.

هەروها، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تەهاڕەشیدزادە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە سنوری ئەو شارە بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە