کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دیکە لە ئورمیە و سەردەشت

هەنگاو:کۆڵبەرێک لە سنووری ئورمیە بە هۆی سەرماوە ڕەق هەڵاتووە و دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت بریندار کران.

٥ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:٣٨

 

هەنگاو:کۆڵبەرێک لە سنووری ئورمیە بە هۆی سەرماوە ڕەق هەڵاتووە و دوو کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی ڕابردوو (٤ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی گەسیان سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانی داڵانپەڕ، بە هۆی سەرما گیانیان لەدەست دا.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە گەنجە”مزەفەر حوسێنی” ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران، درانە بەر دەسڕێژی گوللە و بە تووندی بریندار کران.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “خالید محمەممەدپوری” و “ئەمین خزرپوور” ڕاگەیەندراوە.

باری تەندروستی خالید ناجێگیر راگەیندراوە و ئەمینیش گولە بەر لاقی کەوتووە و لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە