کوژران و بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لەماوەی سێ ڕۆژدا

هەنگاو: لە ماوەی سێ ڕۆژدا لانیکەم شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون.

١٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٣٥

 

هەنگاو: لە ماوەی سێ ڕۆژدا لانیکەم شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی دوشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کوردستان کوژراوە و ٥ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

ناوی ئەو شەش کۆڵبەر و کاسبکارە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە  ناوی ”عادڵ یەعقووبی“ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

٢_  ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی ”وەحید عیساپوور“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

٣_ ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”کاوە“ لە سنوورەکانی سەردەشت بە تەقەی چەکدارانی ئێرانی بریندار کرا.

٤_ ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”قادر محەمەدزادە“ لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

٥_ ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی خەڵکی پاوە بە ناوی ”محەمەد خالیدی“ کوڕی تاهیر بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان بریندار کرا.

٦_ ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”عەزیز ڕەئیسی“ لە سنوورەکانی شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە