کوژران و بریندار بوونی لانیکەم دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکیان کوشتووە و یەکێکی دیکەیان بریندار کردووە.

١٦ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:٠٤

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکیان کوشتووە و یەکێکی دیکەیان بریندار کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی سورەگوێژی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

لە ئەنجامی دەستڕێژی چەکدارانی ئێرانی کۆڵبەرێک بە ناوی "ئازاد قوربانی نژاد" خەڵکی گووندی میر شێخ حەیدەر گیانی لەدەست داوە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس بریندار بوونی دوو کۆڵبەر دەکەن کە هەنگاو تەنیا یەکێکیان بە ناوی "موحسین بەکر عەزیز" پشتڕاست دەکاتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە