کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکەش لەکاتی ه

٩ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:١٦

 

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکەش لەکاتی هەڵهاتن ڕێگایان ون کردووە و ڕەقهەڵهاتوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی بڕوێشکانێ سەر بە بەخشی نەنۆڕی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

دەستەیەکی دیکەی ئە وکۆڵبەرانە لە ترسی هێزەکانی ئێران لە ڕێگای سەرەکی لایان داوە و لە ئاکامدا ڕێگایان ون کردووە و دوو کەسیان بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.

ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرەی کە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست داوە ”سامان ساڵحی“ تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز ڕاگەیەندراوە , هەروەها محەمەد کەریمی کوڕی حاجی حەسەن و خەڵکی گوندی شوێی بانە گیانی لە دەست داوە. ناسنامەی دوو کۆڵبەری دیکە تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کۆڵبەرێکی دیکەش چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو بەردەوامە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە