کوژران و بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر لە سنووری بانە

هەنگاو: لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لانیکەم کۆڵبەرێک کوژراوە و چەندین کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

٤ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٣:٣٦

 

هەنگاو: لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لانیکەم کۆڵبەرێک کوژراوە و چەندین کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٦ی جولای ٢٠٢١)، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "فەرەیدون ساڵحی" خەڵکی بۆکان کوژراوە.

هەروەها چەندین کۆڵبەری دیکە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بریندار بوون کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراونەتەوە.

 

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە