کوژران و بریندار بوونی ١٥ کۆڵبەر لە ئاوریلی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی مارسدا لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٠ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٢:٥٦

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ئاوریلدا لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی  ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٦ کەسیان کوژراون و ٩ کەسیان بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەرەکان

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٩ حاڵەت (٣ کوژراو و ٦ بریندار) کە دەکاتە ٥٦٪ کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٥ حاڵەت (٣ کوژراو و ٢ بریندار) کە دەکاتە ٣١٪ کۆی حاڵەتەکان.

 مین: یەک حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ١٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوەی قوربانییەکان بە پێی پارێزگا

پارێزگای ئورمیە: ١٠ حاڵەت (٥ کوژراو و ٥ بریندار).

پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت (١ کوژراو و ٤ بریندار).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە