کوژران و بریندار بوونی ٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی مەریوان

هەنگاو: بە هۆی دەستڕێژی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی مەریوان، کۆڵبەرێک کوژرا و دووی دیکە بریندار بوون.

١١ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٣:٣٥

 

هەنگاو: بە هۆی دەستڕێژی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی مەریوان، کۆڵبەرێک کوژرا و دووی دیکە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری قوڵقوڵەی شاری مەریوان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دووی دیکە بریندار بوون.

هەواڵنیری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە ”مێهدی یووسفی“ تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی ساوجی ڕاگەیاندووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

دوو کۆڵبەری دیکەش هەر لەو شوێنە بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێکیان بە ناوی "یەعقووب ڕەزایی"  بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە