کوژران و بریندار بوونی ٥ کۆڵبەر لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٥:٣٤


هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٤ کۆڵبەریش بریندار بوون.


چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٤ حاڵەت (٢ کوژراو و ٢ بریندار) کە دەکاتە ٨٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١ کوژراو ) کە دەکاتە ٢٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت ( ٢ کوژراو ٢ بریندار).
پارێزگای سنە: ١ حاڵەت (١ کوژراو ).

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە