کوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ئاگۆست دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

٩ خەرمانان ٢٧١٩، ١٧:٢٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ئاگۆست دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  ئێران کوژراون و بریندار کراون کە ٩٤٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٣ حاڵەت (٤ کوژراو و ٩ بریندار).

پارێزگای سنە: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو ).

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ بریندار).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە