کوژران و بریندار بوونی ١٦ کۆڵبەر لە مانگی سێپتامبری ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی سێپتامبردا دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٠:٢٣

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی سێپتامبردا دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  ئێران کوژراون و بریندار کراون کە ٨٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٤ حاڵەت (٣ کوژراو و ١١ بریندار) کە دەکاتە ٨٨٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٦٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت (٣ کوژراو و ٩ بریندار).

پارێزگای سنە: ٤ حاڵەت (٤ بریندار ).

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە