کوژران و بریندار بوونی ٤ کۆڵبەر لە مانگی مارسی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی مارس دا لانیکەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراوەرد مانگی پێش

١٢ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:١٨


هەنگاو: لەماوەی مانگی مارس دا لانیکەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراوەرد مانگی پێشووتر کە ٢١ حاڵەت تۆمار کرابوو بە هۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا و داخرانی سنوورەکان، دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٤ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٢ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار) کە دەکاتە ٧٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١ کوژراو ) کە دەکاتە ٢٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٣ حاڵەت ( ١ کوژراو ٢ بریندار).
پارێزگای سنە: ١ حاڵەت (١ کوژراو و ).
پارێزگای کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە