کوژران و بریندار بوونی ٢٠ کۆڵبەر لە مانگی نۆڤەمبری ۲۰۲۰ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١١ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٧:٥٤

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون که بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشوو ٢٥٪ بەرز بووەتەوە.

 زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان و ئورمیە تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ٧حاڵەت بووە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٦ حاڵەت (٥ کوژراو و ١١ بریندار) کە دەکاتە ٨٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ٢ حاڵەت (٢ بریندار ) کە دەکاتە ١٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتەن ٥٪ی کۆی حاڵەتەکان
ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتەن ٥٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٧ حاڵەت ( ٤ کوژراو ٣ بریندار).
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٤ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت ( ٧ بریندار ).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە