کوژران و بریندار بوونی ١٩ کۆڵبەر لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ژانویە لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٣:٤٢

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ژانویە لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٩٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ٩٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (٣ بریندار ) کە دەکاتە ٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٦ حاڵەت (٢ کوژراو و ١٤ بریندار).

پارێزگای سنە: ١ حاڵەت (١ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار).

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە