کوژران و بریندار بوونی ٢٧ کۆڵبەر لە مانگی ژوئیەی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی ژوئیەدا دا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٠:٠٥

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ژوئیەدا دا لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئیەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  ئێران کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩٢٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢٥ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٩ بریندار) کە دەکاتە ٩٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ١ مورد (١بریندار) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو) کە دەکاتە  ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٢١ حاڵەت (٤ کوژراو و ١٧ بریندار).

پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت (٢ کوژراو و ١ بریندار).

پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت (١ کوژراو و ٢ بریندار).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە